له مه‌زڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان
ئێسته که خه‌ریکم ئه‌م دێڕانه له مێشکی شڵه‌وژاو و ئاڵۆزاومدا به سه‌ختی ئه‌هێنمه نووسین، په‌نجه‌م شپرزه‌یی دێت و فرمێسکه‌کان له پشتی چاوی مه‌راقمه‌وه قه‌تیس بوون ده‌گرنه به‌ر.
ساڵانێکی وشک و ڕه‌ق و درێژه، گه‌رچی به‌ردوام له نزیکه‌وه هاوڕێی نه‌هامه‌تییه‌کان بوویم به‌ڵام به درێژایی ئه‌م هه‌موو برینانه‌و له گه‌ڵ بڕینی ئه‌م هه‌موو کۆسپانه، له گریان بێ به‌ری بووم. ئه‌مشه‌و به ده‌یان جار ئاواتم خواستوه که به قه‌ده‌ر زیاتر له پێنج ساڵ ئه‌زموون و بیره‌وه‌ری و ... تێر تێر فرمێسک بڕێژم، به‌ڵام چ بکه‌م نایه‌ت و نایه‌ت ... په‌نجه‌م له سه‌ر دوکمه‌کانی کیبۆرد ده‌خزێ، ناتوانێ ئه‌م غه‌دره جێ به جێ کات.
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا که بازنه‌ی ئازادی تابێ ته‌سکتر و سنووری قه‌فه‌س به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه ... هیچ سه‌یر نه‌بێ پێتان که ئه‌مانه دوایین نووزه‌کان بێت، که ده‌گاته گوێتان. ماڵاوا...
بڵا سا شار به شار و دێ به دێ بین
له ده‌س یاران بکه‌ین ته‌یی وڵاتان
مه‌ڵێن که‌ڵکی نه‌بوو، ڕۆیی، جه‌هه‌ننه‌م!
ســه‌رم قـه‌ڵـغـانـه بـۆ تـیـری قـه‌زاتـان
سه‌فه‌رمان چونکه ڕێی هات و نه‌هاته
دوعـامـان بۆ بـکه‌ن ئێوه و خوداتـان!
منم سه‌رکرده‌تان بۆ له‌شکری غه‌م
ده‌تـرسم من بڕۆم بشکـێ سـوپاتان
شکاری وه‌حشیان به‌س ده‌سته‌مۆ که‌ن
نـه‌وه‌ک به‌ربـێ شکاری خـانـه‌زاتـان
ئه‌وه‌نده ئه‌رجۆ ده‌کا "نالی" که جار جار
بـکـه‌ن یـــادی مـوحیـبـبی بـێ ڕیــاتـان