کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی شه‌ممه 16ی گه‌لاوێژ، لاوێکی مه‌ریوانی له سه‌ر سنووری کارێز، به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئینتیزامی بریندار کرا.
موحه‌مه‌دی حسه‌ینی کوڕی عوسمانی حسه‌ینی، ته‌مه‌ن 18 ساڵان، خه‌ڵکی ئاوایی کارێزی مه‌ریوان، کاتێ ویستوویه‌تی بۆ بژێوی ژیانی، به کۆڵ گازرۆئیل بگوێزێته‌وه، به ته‌قه‌ی سه‌ربازی هێزه‌کانی ئینتیزامی "غوڵام ڕه‌زای سه‌یدی" به توندی بریندار کراوه.
موحهمدی حسه‌ینی لاوی پێکراو، ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی بوو عه‌لی مهریواندایهو دوکتۆره‌کان ڕایانگه‌یاندوه که ده‌بێ عه‌مه‌ڵی جه‌ڕاحی بکرێت بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی فیشه‌که‌که له له‌شیدا.
۲ نظر:
سڵاو
چۆنی ئابرا...
هیوای چاک بوونه‌وه بۆ موحه‌مه‌دی حوسینی ده‌خوازم..
دواتر..
ده‌بێ عه‌رزت بکه‌م که به‌شی بۆچوونه‌کانت ده‌سکاری بکه تا هه‌موو که‌سێک بتوانێت بۆچوون دابنێت و ئیتر پێویستی به چونه نێو بلاگر نه‌بێ.. ئه‌گه‌ر که‌سێک له بلاگر دانه‌بێ خۆ بۆچونی بۆ دانانرێت.. داوترێکی تر.. موباره‌کت بێ دوور له ته‌نگی هیوادارم تێدا بحه‌سێته‌وه..
سه‌لام. بێ تاقه‌ت بلاگفا نه‌بوویته؟!
ارسال یک نظر