ژنێک به شێوه‌یه‌کی ترسناک کوژراوه
ڕۆژی ڕابردوو، 7ی گه‌لاوێژ،له شاری مه‌ریوان، ژنێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به ناوی "گوڵباخ مینویی" به شێوه‌یه‌کی ترسناک و ناشیرین له ماڵه‌که‌ی خۆیدا خنکێندراوه.
گوڵباخ که دایکی کوڕێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵه، ماوه‌ی 3 ساڵه له گه‌ل مێرده‌که‌ی "ئارام تاژ" کێشه‌ی خێزانی هه‌یه‌و خوازیاری جیا بوونه‌وه بوه‌و چه‌ند جار داوای ته‌ڵاقی کردوه، به‌ڵام مێرده‌که‌ی ئاماده نه‌بوه ته‌ڵاقی بدات.
ناوبراو ماوه‌ی 6 مانگه بوو جیا له شوه‌که‌ی ده‌ژیا، ئه‌وان هه‌ر له ماڵێکدا بوون به‌ڵام له دوو نهۆمی جیاوازدا. گوڵباخ پێش ئه‌وه‌ی به ته‌ناف بخنکێندرێت ئازاری جنسی دراوه‌و نیشانه‌کانی ئه‌وه به ته‌رمه‌که‌یه‌وه دیار بوه.
به پێی نیشانه‌کان و گومانی ده‌ورووبه‌ران، شیمانه ده‌کرێت گوڵباخ به ده‌ستی مێرده‌که‌ی کوژرابێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر