بانگه‌وازی سمینار‌ی
"لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی"
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان سمینارێكی دوو ڕۆژه له ژێر ناوی "لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی" به‌ڕێوه ده‌بات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له هه‌موو شاعیران، نووسه‌ران، ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی و لێکۆڵه‌ران ده‌كرێت وتاره‌كانی خۆیان به پێی ته‌وه‌ره دیاریكراوه‌كان، بۆ لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سمینار ڕه‌وانه بكه‌ن.
- ته‌وه‌ره‌ی وتاره‌كان
1. سه‌رچاوه‌کانی خه‌ساری شیعری نوێی کوردی
2. به‌ستانداردکردنی داهێنان له شیعری کوردی‌دا؛ خه‌سار یان ده‌رفه‌ت؟
3. کاریگه‌ریی خوێنه‌ر و پێگه‌ی خوێندنه‌وه له سه‌ر ده‌قی داهێنان
4. شوناس و ده‌نگی ژنانه له شیعری نوێی کوردی‌دا
5. نوستالژیا و زه‌مه‌ن له شیعری نوێی کوردی‌دا
6. ئه‌زموونی مودێڕنیتی له شیعری نوێی کوردی‌دا
7. نیهیلیسم و قه‌یرانی واتا له شیعری نوێی کوردی‌دا
8. کێشه‌ی شوناس له شیعری نوێی کوردی‌دا
9. ئایرۆنی له شیعری نوێی کوردی‌دا
10. ئانتۆلۆژیی مه‌رگ له شیعری نوێی کوردی‌دا
11. ڕه‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ له شیعری نوێی کوردی‌دا
12. ململانێی به‌ده‌روه‌ست بوون و سه‌ربه‌خۆیی (خودآیینی) له شیعری نوێی کوردی‌دا
13.شیعری نوێی کوردی و جوغرافیای زاراوه‌کانی
14. پێوه‌ندی شیعری نوێی کوردی و ژانره هونه‌رییه‌کانی‌تر (سینه‌ما، شانۆ، چیرۆک، موزیک، نیگارکێشی و...)
- چۆنیه‌تیی ڕێكخستن و به‌ڕێكردنی وتاره‌كان
- وتاره‌كان ده‌بێ به تایپكراوی له سه‌ر یه‌ك ڕووپه‌ڕی لاپه‌ڕه‌یA4، و له‌گه‌ڵ فایله کۆمپیته‌ریه‌كه‌یدا به (word2007) بۆ ناونیشانی سمیناره‌كه به‌ڕێ بكرێت.
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ سمینار ڕه‌وانه ده‌كرێت نابێت له 12 لاپه‌ڕه‌ی 400 وشه‌یی و 20 خوله‌ک بۆ ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن تێپه‌ڕ بكات.
- کورته‌ی وتاره‌كه (كه له 500 وشه تێنه‌په‌ڕێت) به هه‌ردوو شێوازی چاپكراو و كۆمپیته‌ری، هاوپێچ له‌گه‌ڵ وتاره‌كه ڕه‌وانه بكرێت.
- وتاره‌كان به هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی وه‌رده‌گیرێت.
- ناونیشانی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه وه‌ك: ناو و ناسناو، پله‌ی خوێنده‌واری، ناونیشانی ته‌واوی پۆستی، ژماره‌ی ته‌له‌فوون (موبایل گونجاوتره) و ئه‌د‌ره‌سی ئه‌لكترۆنی(ئیمه‌یل) له لاپه‌ڕه‌یه‌كی جیاوازدا هاوپێچ له‌گه‌ڵ وتاره‌كه ڕه‌وانه بكرێت.
- - دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی وتار ۳۱ ی گه‌لاوێژی ۱۳۸۹ی هه‌تاوییه.
- سمینار‌ی "لێکدانه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی" ڕۆژانی 25 و 26 ی خه‌رمانانی 1389، له هۆڵی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ریی مه‌ریواندا به‌ڕێوه ده‌چێت.
- وه‌ك ڕێزلێنان، دیارییه‌کی تایبه‌ت پێشكه‌ش به نووسه‌رانی به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌کان ده‌كرێت.
- ئه‌و وتارانه‌ی ده‌گه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سمینار به هیچ شێوازێك ناگه‌ڕێندرێنه‌وه.
- ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سمینار
- كوردستان، مه‌ریوان، كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان.
ته‌له‌فوون: 08753301154 ــ 09188745121
(كاتی پێوه‌ندیگرتن: هه‌موو ڕۆژ 4 تا 7ی پاش نیوه‌ڕۆ)
فاكس: 08753301155
- ناونیشانی پۆستی بۆ ناردنی وتاره‌كان: مه‌ریوان، سندووقی پۆستی 187، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ــ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان.
- ناونیشانی وێبلاگی سمینار: http://www.efemeriwan.blogfa.com
- ناونیشانی پۆستی ئه‌لكترۆنی (ئیمه‌یل):e.meriwan@gmail.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر