به‌یاننامه و بانگه‌وازێک بۆ ڕای گشتیی شاری مه‌ریوان
ڕۆژی هه‌ینی 1/5/1389 له لایه‌ن دانیشتووانی ئاوایی به‌رقه‌ڵاوه ڕێکخراوه فه‌رهه نگی و مه‌ده‌نییه‌کانی شار ئاگادار کرانه‌وه که بنه‌ماڵه‌ی ڕه حیم نه‌سیمی ده‌یانه‌وێت بۆ به‌رفراوانکردنی کانه به‌رده‌که‌یان قه‌ڵای مه‌ریوان بڕووخێنن. بۆ پێش‌گرتن به‌م کاره‌ساته تاقمێک له چالاکانی فه‌رهه‌نگیی شار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شوورای شار و نوێنه‌ری (میراث فرهنگی) و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری (منابع طبیعی)دا چوون به ده‌نگی خه‌ڵکی ئاوایی به‌رقه‌ڵاوه و پێشیان به‌و کاره گرت. هه‌رچه‌ند له‌م سه‌روبه‌نده‌دا تێکهه‌ڵچوون ڕوویدا و به جنێودان و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ چالاکانی فه‌رهه‌نگیدا، ویستیان ملهوڕی خۆیان بنوێنن و ڕێکخراوه فه‌رهه‌نگی و ناحکوومییه‌کان له به‌رانبه‌ر خۆیاندا به بێ ده‌سته‌ڵات نیشان بده‌ن .
ئه‌مه له کاتێکدا ڕوو ده‌دات که ڕه‌حیم نه‌سیمی، له‌گه‌ڵ (میراث فرهنگی) و هه‌روه‌ها (منابع طبیعی)دا له سه‌ر ئه‌و کاره کێشه‌ی هه‌یه و له به‌ر ئه‌وه ڕۆژی هه‌ینی بۆ ڕووخاندنی قه‌ڵا دیاری کرا بوو که هیچ ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی فریای پێش‌گرتن به‌و کاره‌ساته نه‌که‌وێت.
ئێمه بڕوامان وایه که بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌حیم نه‌سیمی به دوو شێوه سووکایه‌تیی به خه‌ڵکی شار کردووه: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی داوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی شوێنێکی مێژوویی تێک بدات و ئه‌م کاره‌یشی به شێوه‌یه‌کی شاراوه له چاوی شار ئه‌نجام بدات. دووه‌م ئه‌وه‌ی کاتێک که خه‌ڵکی پێی ده‌زانن سووکایه‌تییان پێ ئه‌کات و لێیان هه‌ڵئه‌چێت .
شایانی باسه پێشتریش ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له کێشه‌ی قه‌ڵا ئاگادار کرابوونه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامیان هه‌وڵ بۆ ڕووخانی بێده‌نگی شوێنه‌واره‌که بوو. ئێمه ده‌زانین که ئه‌م وهستانهیش، وه‌ستانێکی کاتییه و له‌وه نیگه‌رانین که به‌یانییه‌ک هه‌واڵی ڕووخانی شه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره‌مان پێ بده‌ن. هه‌وڵه‌کانی ڕابردوومان بۆ پێش‌گرتن به ڕووخاندنی قه‌ڵا و بنچینه‌ی مزگه‌وتی سوور و تێدانهوهی ئه‌وان و بگره شێلگیرتر بوونیان به‌و بڕوایه‌ی گه‌یاندووین که ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی ئه‌م کێشه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موجه‌ویزی ههڵکۆڵینهکهیهتی.
بۆیه وه‌ک چالاکانی فه‌رهه‌نگیی شار له هه‌موو خه‌ڵکی شار داوا ئه‌که‌ین هه‌موومان پێکه‌وه نه‌هێڵین تاقمێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، شوێنه‌وارێکی گشتی وێران بکه‌ن یان به‌و شێوه‌یه دیمه‌نی هاتنه ناوه‌وه‌ی شار ناشیرین بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ین به شێوه‌ی گونجاو له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاڵان و سووکایه‌تی و پێشێلکردنی یاسایه‌دا هه‌ڵوێست بنوێنین.
گه‌لاوێژی 2710
کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر