قه‌ڵای مه‌ریوان، مووسک و کۆنه دێ
هه‌مووی به قوربان پاره‌ی گیرفان بێ
قه‌ڵای هه‌ڵۆ خان که ناسراوه به قه‌ڵای ئیمام، له شاری مه‌ریوان یه‌ک له ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی کوردستانه.
هه‌مووی به قوربان پاره‌ی گیرفان بێ
قه‌ڵای هه‌ڵۆ خان که ناسراوه به قه‌ڵای ئیمام، له شاری مه‌ریوان یه‌ک له ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی کوردستانه.
ئه‌م قه‌ڵایه هه‌ڵکه‌وتوه له پشت زانکۆی ئازادی مه‌ریوان له نێوان ئاواییه‌کانی "به‌یه‌ڵه" و "به‌رقه‌ڵا"، له داوێنی کێفی ئیمام نزیکه‌ی 40 ساڵه کانه به‌ردێکی تێدایه. خاوه‌نی ئه‌م کانه به‌رده که "ڕه‌حیمی نه‌سیمی" یه، به‌رده‌وام خه‌ریکی هه‌ڵکۆڵین و که‌نه‌وه کردنی ده‌ورووبه‌ری قه‌ڵاکه‌یه، که ئه‌م کاره خه‌سارێکی گه‌وره‌ی داوه له ژێر به‌نای قه‌ڵاو به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان ئه‌گه‌ری ڕووخانی ده‌هێنێته ئاراوه.
چه‌ندین جار له لایه‌ن ئیداره‌ی میراته کولتوورییه‌کان (میراث فرهنگی) و ئه‌نجومه‌نه جۆراجۆره‌کانه‌وه به خاوه‌نی ئه‌م کانه به‌رده پێی وتراوه که ئه‌م کاره خه‌سار ئه‌گه‌یه‌نێت به قه‌ڵای مه‌ریوان، هه‌روه‌ها هوشداری پێدراوه که واز له‌م کاره‌ی بێنێت.
دوو ساڵ له‌مه‌و پێش، له به‌یاننامه‌یه‌کدا که واژۆی هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاری پێوه بوو، ڕووخاندن و تێکدانی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان، له‌وانه قه‌ڵای مێژوویی مه‌ریوان ئیدانه کرا. دواتر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڤه‌ژینه‌وه کۆڕێک بۆ قه‌ڵای مه‌ریوان گیراو تێیدا مێژووی قه‌ڵا شی کرایه‌وه‌و باس له ئه‌گه‌ری له ناو چوونی کرا.
دوو ساڵ له‌مه‌و پێش، له به‌یاننامه‌یه‌کدا که واژۆی هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاری پێوه بوو، ڕووخاندن و تێکدانی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان، له‌وانه قه‌ڵای مێژوویی مه‌ریوان ئیدانه کرا. دواتر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڤه‌ژینه‌وه کۆڕێک بۆ قه‌ڵای مه‌ریوان گیراو تێیدا مێژووی قه‌ڵا شی کرایه‌وه‌و باس له ئه‌گه‌ری له ناو چوونی کرا.
به گشتیی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا چونکه باسه‌که ببوه باسی ڕۆژو قسه‌ی سه‌ر زاری هه‌موان، دژایه‌تییه‌کی زۆری له گه‌لدا کرا، له ئاکامدا بوه هۆی ئه‌وه‌ی که کاره‌که ڕابگیرێت و له ڕاستیدا کانه به‌رده‌که داخرێت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بۆ 5 مانگ بوو، نه‌سیمی دیسانه‌وه ده‌ستی کرده‌وه به له ناو بردن و تێکدانی ئه‌م ئاسه‌واره مێژووییه. پاش یه‌ک ساڵ دوای ئه‌وه له ژێر زه‌ختی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار‌و ئیداره‌ی میراته که‌لتوورییه‌کان، نه‌سیمی بڕیارنامه‌یه‌کی واژۆ کرد که به پێی ئه‌وه نابێ ئه‌م که‌نه‌وه‌ی ژێر قه‌ڵا بکات و سنوورێکی دیاری کراویشیان بۆ دانا که له‌وه زیاتر نه‌ترازێ.
به‌ڵام ڕه‌حیمی نه‌سیمی که هیچ گرینگیه‌ک به ئاسه‌واری مێژوویی نه‌ته‌وه‌که‌ی نادات و ته‌نها له بیری پڕ کردنی گیرفانی خۆیه‌تی، دیسانه‌وه کاری ڕماندنی قه‌ڵای ده‌ست پێ کرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی گه‌لاوێژ، ته‌جهیزاتێکی زۆر زه‌بالاح و ماشینگه‌لێکی تایبه‌ت، که کاریان بۆ ڕه‌حیم نه‌سیمی ده‌کرد ویستی ڕووخاندنی به‌شێک له قه‌ڵاکه‌یان بوو. ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته گوێی که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌کان و دڵسۆزانی شار. نوێنه‌ر و شۆراو فه‌رمانداری شار‌و ئیداره‌ی میراته کولتوورییه‌کان و زۆر لایه‌نی تر ئاگادار کرانه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه له گه‌ل تاقمێک له خه‌ڵکی ئاوایی به‌رقه‌ڵاو شۆرای ئاوایی هاتنه شوێنی کاره‌ساته‌که‌و کاری بۆڵدۆزۆره‌کانیان وه‌ستاند و ڕایانگه‌یاند که به هیچ شێوه‌یه‌ک ناهێڵن کاری وا بکه‌ن. دواتر خه‌ڵکی ناڕازی و خاوه‌نی کانه به‌رده‌که بوه ده‌مه‌قاڵێیان به شه‌ڕ هاتن. له ئاکامدا هێزه‌کانی ئینتیزامی ڕژانه ئه‌وێ و شه‌ڕ کۆتایی پێ هات.
به شێوه‌ی کاتی هه‌وڵدان بۆ له ناو بردنی قه‌ڵای مه‌ریوان، له لایه‌ن ڕه‌حیم نه‌سیمی وه ڕاگیراوه، به‌ڵام هیچ گارانتیه‌ک بۆ ئه‌م ڕاگرتنه نیه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر