1386/6/15
ڕاگەیەندراوی ژمارە10ی کۆمیتەی هاوبەشی پشتیوانی لە عەدنان حەسەنپور و هیوا بوتیمار
ڕای گشتیی جیهان
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
هەموو ناوەندو ڕێکخراوە ماف پارێزەکانی جیهان
هەروەکو ئاگادارن دە سەڵاتدارانی ئێران بۆماوەی 9 مانگەڕۆژنامەوان عەدنان حەسەنپوور وچالاکی مەدەنی هیوا بوتیماریان لەگرتووخانەکانی خۆیان توند کردوە و بەشێوازی دەستگیر کردن و راگرتنیان و دەرئەنجام بڕیاری سێدارە بۆ ئەوان، لە بچوکترین مافی مرۆیی بێبەش کراون.
بەم پێیە ئەم دووچالاکە ڕووبەڕووی ئەستەمترین گوشاری جەستەیی وڕەوانی بونەتەوە و لە پێناو سیاسەتی کپ کردنی هەموو دەنگ و بیرێکی جیاواز بە هەر نرخ و بەهایەک. نزیک بونەوەی ناوبراوان لەمەرگیش لای کاربەدەستان نەک هەر گرینگیی نیەبەلکو شیوازێکی پەسەند کراوی ئەوانە.
پاش 50 ڕۆژ مانگرتن، ئەو چالاکانەئێستاکەلەسەرداوای ناوەندە ماف پارێزوپیشەیی ومرۆییەکانی جیهان و لەوڵامی دڵسۆزان ئەو مانگرتنەیان شکاندووە ، دەزگای داوەری و ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لەدرێژەی بێ دەنگی وپێشێل کردنی یاسا و مافی ئینسانەکاندا دوور لە هەر چاودێرییەکی پزیشکی و تەندروستی و ئامادە کردنێکی پێویستی دوای مانگرتن ئەو چالاکانەیان لە بەندی تاکەکەسیدا ڕاگرتووە و هێشتا هیچ کام لەویست و داخوازیە ڕەواکانیان جێبەجێ نەکردون.
ئێمەوەک کۆمیتەی هاوبەشی پشتیوانی لەئەو چالاکانەجارێکی تر داوا لەڕای گشتی جیهان دەکەین کەلەئا ست ئەم پێشێلکارییانەی دەسەڵاتدارانی ئێراندا دەنگی ناڕەزایەتی و توڕەیی خۆیان هەڵبڕن و گوشارە کانیان زیاتر کەن و داوا لەحوکمڕانانی ئێران بکەن کەهەرچی زووتر ئەم چالاکانەئازادبکات.
هەرلێرەوە ئەمەک ناسیی خۆمان لەئاست کردەی شیاو و بەنرخی ئەو بەڕێزانەیش ڕادەگەیەنین کە بۆهاو دەردی و هاودەنگی عەدنان و هیوا مانیان لە خواردن گرتووە داوایان لێدەکەین کەئەوانیش دە ست لەمانگرتن هەڵگرن.
کۆمیتەی هاوبەشی پشتیوانی لەعەدنان حەسەنپو و هیوا بوتیمار
2007.09.05
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر