1386/6/14
ماوه‌یه‌که له ناوچه‌ی مه‌ریوان شه‌ڕو پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی سوپای پاسداران و که‌سانی نه‌ناسراوه ده‌ستی پێ کردوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کان نیه ئه‌م شه‌ڕانه له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ کرد که له چه‌ند شوێنی ناوچه‌ی مه‌ریوان خه‌ڵکی بێ گوناه به ده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تیی ته‌قه‌یان لێ ده‌کراو بریندار یان ئه‌کوژران. پاش کوشتنی به‌ختیار موحه‌مه‌دی و وریا موحه‌مه‌دی، ئه‌بووبه‌کر دهوه‌ند، که‌مال مه‌حمودی و چه‌ند که‌سی تر له دێهاته‌کانی ده‌ورو به‌رو گیرانی هه‌موو ڕۆژه‌ی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌وانان و شاعیران و که‌سایه‌تیه بیرجیاوازه‌کانی شار... به گشتی ئه‌م ئاژاوانه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ کرد که ده‌وڵه‌ت زه‌ختی خۆی بۆ سه‌ر خه‌ڵک له قۆناغه‌کانی جۆراوجۆردا زیادتر کرد. ئه‌و که‌سانه به دوان و سیان و پێنج له هێزه‌کانی سوپای پاسداران (به زۆری) له کات و شوێنی جۆراوجۆردا ئه‌کوژن. چریکی کورد فێره به ژیان له که‌ژو کێوه‌کاندا، ئه‌وان ناوچه‌کان و شاخه‌کانی وڵاتیان وه‌کوو له‌پی ده‌ستی خۆیان به‌ڵه‌ون و باش ئه‌زانن چۆن خۆیان له‌وێدا حه‌شار بده‌ن. بۆیه کاتی خۆی فه‌رمانده‌یه‌کی سوپا کاتێ له تارانه‌وه به‌ره‌و کوردستان بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ هێزه چه‌کداره کوردیه‌کان به ڕێکه‌وتبوون به هێزه‌کانی خۆی وتبوو؛ به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو دار‌و ده‌وه‌نه‌کانی کوردستان له گه‌ڵ خۆتان فیشه‌ک بهێنن چونکه له‌وانه‌یه هه‌ر دار‌و دره‌ختێک له‌وێ کوردێکی چه‌کداری لێ بێته ده‌ره‌وه.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌وڵه‌ت ئاوه‌های نه‌کرد، به‌ڵكوو ده‌ستی دایه له ناوبردنی ئه‌و دار‌و دره‌ختانه له ڕێگه‌ی سووتاندنه‌وه. به‌ڵێ سوپای پاسداران سیاسه‌تی سووتاندنی هه‌موو شاخه‌کانی کوردستانی گرتوه‌ته به‌ر. ئه‌م سیاسه‌ته تا ئێستا له ناوچه‌ی مه‌ریوان زۆر به‌رچاوه، یه‌که‌م ئاگره‌کان له کێفه‌کانی نزیک شاره‌وه ده‌ستی پێ کرد، له ۳ کیلۆمتری مه‌ریوان بازگه‌یه‌کی نیزامی تێدایه، دارستانه‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره سووتێندرا. ئه‌و کاته که‌س نه‌یئه‌زانی ئه‌مه کاری کێ بوه. پاش ماوه‌یه‌ک دارستانه‌که‌ی دۆڵێک له پشت فه‌له‌که‌ی بێسارانیه‌وه گڕی تێ به‌ر بوو که خه‌سارێکی زۆری له‌و شوێنه دا. کێفه‌کانی لای ئاوایی "نژمار" له قوربانیه‌کانی دواتر بوو، ئاگره‌که‌ی ئه‌وێ ئه‌وه‌نده زۆر بوو که سێ شه‌وو سێ ڕۆژ هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو. هه‌ر ڕۆژێکی به‌سه‌ر دا نه‌چوو که له کێفه‌کانی شارۆچکه‌ی سه‌وڵاوا دووکه‌ڵ هه‌ڵده‌ستا. تا ئه‌و کاته گومانی ئه‌وه هه‌بوو که ئه‌م ئاگرانه به ڕێکه‌وت نیه به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی ئۆرگانیزه کراو بوه. به‌ڵام هێشات نه‌زانرابوو که ئه‌مه کاری سپای پاسدارانه تاکوو دواتر خۆیان ئه‌وه‌یان ده‌رخست. له ئاوایی "سه‌ڵه‌سی" کاتێ ئاگر به‌ر ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاکه‌یه‌وه خه‌ڵک ئاگادار ده‌بنه‌وه، بۆیه خه‌ڵکی ئاوایی به ڕێ ئه‌که‌ون بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که به‌ڵام له ڕێگادا دوو ماشینی سپا به‌ریان پێ ئه‌گرێت و ناهێڵن به‌ره‌و شوێنی ئاگره‌که بڕۆن، ئه‌وان ئه‌ڵێن که گوایه ئێمه له‌وێدا کاری نیزامی خۆمان هه‌یه‌و دوای ته‌واو بوونی کاره‌که‌مان خۆمان ئاگره‌که ئه‌کوژێنینه‌وه، ئه‌و ئاگره تا ڕۆژێک دواتر هه‌ر ڕۆشن بوه، کاتێ ئکیپی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان ئه‌گه‌نه ئه‌وێ ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێن که له لایه‌ن سپاوه پێییان گوتراوه که تا ته‌واو بوونی عه‌مه‌لیاته‌که‌مان بۆتان نیه بێن به‌و ده‌ورو به‌ره‌دا.
جووتیارێکی "سه‌ردۆش"ی ئاوا باسی ئاگره‌که‌ی لای سه‌ردۆش ئه‌کات: قاوه‌توونێک بوو که چوار پێنج ماشین له هێزه‌کانی سپای پاسداران به هه‌موو ئیمکاناتێکی نیزامیه‌وه به‌ره‌و لای یه‌کێ له کێفه‌کانی سه‌ردۆش هاتن. یه‌ک دوو سه‌عاتێک هه‌ر ته‌قه‌ی گوله ئه‌هات، پاشان بۆچه‌ک له‌و کێفه‌وه هه‌ڵسا، ئه‌وان له داوێنی کێفه‌که دوورۆ که‌وتن. ئێمه، هه‌ندێ له جووتیاره‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ویستمان نزیک دووکه‌ڵه‌که بکه‌وینه‌وه، هێزه‌کانی سوپا به‌ره‌و ئێمه هاتن و وتیان هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ئه‌و ئاگره بکوژێنێته‌وه خۆیشی وه‌ک ئه‌و دارانه ئه‌سووتێندرێت.
تا ئێستا خه‌سارێکی نه‌گه‌ڕاوه‌ی هه‌ره زۆر دراوه له ئوکۆسیستمی زۆرێک له شاخه‌کانی مه‌ریوان و که‌سیش نیه ئاوڕێک له‌م مه‌سه‌له‌یه بداته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر