1386/2/24
بۆ به‌رگ بپۆشم
خه‌ڵک شانازی به جله‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن
با من شانازی به برینه‌کانمه‌وه بکه‌م، ...
(به‌ختیار عه‌لی)
وا دیاره ئه‌م شاره‌ی ئێمه بێ خه‌م نایکرێ، ئێمه ڕاهاتوین به‌تراژدیه تاڵه‌کانی زه‌مانه.
له سه‌ده‌ی ۲۱ دا له ناوه‌ندی شار، به‌رده‌م ئه‌و ئیداره‌ی که یاسای دارستان له یاسای شار جیا ده‌کاته‌وه، هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستڕێژ ئه‌که‌نه سه‌ر ماشینێک. له ئاکامی ئه‌و ده‌ستڕێژه‌دا هاوڵاتیه‌کی ته‌مه‌ن ۱۹ ساڵ ده‌ست به جێ گیانی له ده‌ست ئه‌دات و هاوڵاتیه‌کی تر به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ بریندار ئه‌بێت و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌کرێت. جه‌ماوه‌ری شایه‌دحاڵی ڕووداوه‌که به نیسبه‌ت ئه‌م ته‌وه‌حوشه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن سه‌ربازه‌کانی دژه شۆڕش به‌رد باران ئه‌که‌ن. ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ڕژێم بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له فێڵی هه‌میشه‌یه‌یی که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرن، واته ئیمام جومعه‌ی ئه‌و شاره ئه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی قسه بۆ جه‌ماوه‌ری ناڕازی بکات، که کاریگه‌ری خۆشی ئه‌بێت.
ئه‌م چیرۆکه‌ی سه‌ره‌وه واقیعێک بوو که هه‌موو مه‌ریوانیه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌کردبێ لانی که‌م بیستوویه‌تی. به‌ختیار ده‌ستووم ئه‌م برینداره بوو که پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ڕوو له خراپه ئه‌چوو پزیشکه‌کانی مه‌ریوان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سنه‌یان کرد. به‌ختیار برینه‌که‌ی توند بوو و به‌ره‌و باشی نه‌ئه‌چوو بۆیه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه ۲۳ گوڵان گیانی له ده‌ست دا. هێزه‌کانی ئیتیلاعات تا نزیکه‌و ئێواره ڕێگر بوون له دانه‌وه‌ی ته‌رمی به‌ختیار به بنه‌ماڵه‌که‌ی. به‌ختیار ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه له گۆڕستانی داسێران (گۆڕستانی گشتی مه‌ریوان) له ژێر باری ئه‌منیه‌تیه‌کی توند و تۆڵ دا به خاک سپێردرا. به‌ختیار گیانی پاکی خۆی له ڕێگه‌ی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌ماندا به‌خت کرد، یادی به‌رز بێت و ڕێگه‌ی ئاوه‌دان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر