1386/1/24
کورت ڤۆنه‌گات (Kurt Vonnegut) نووسه‌ری به ناو بانگی ئه‌مریکایی کۆچی دوایی کرد.
کورت ڤۆنه‌گات نووسه‌ری ئه‌مریکایی – ئه‌ڵمانی و خاوه‌نی ڕۆمانی سه‌رکه‌وتووی "کوشتارگه‌ی ژماره پێنج" له ته‌مه‌نی 84 ساڵه‌یی دا دوای چه‌ند حه‌فته که‌وتنه خواره‌ی له شوێنێکی به‌رزی ماڵی خۆیانه‌وه، به خوێنڕێژی مێشک کۆچی دوایی کرد.
ڤۆنه‌گات له 11 نوامبه‌ری 1922 له ئیندیاناپولیسی ئه‌مریاک له دایک بوه.له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی دا بۆ خوێندن له ڕشته‌ی شیمی ئه‌چێته زانکۆی کورنال له ئاتاکا، ئه‌یاله‌تی نیۆیۆرک. به‌ڵام له ساڵی 1943 بێ وه‌رگرتنی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی خوێندن، زانکۆ به جێ دێڵێ بۆ به‌شداری کردن له شه‌ڕی دوه‌می جیهانی.
ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دوای ناردنه‌که‌ی بۆ شه‌ڕ دایکی خۆی ئه‌کوژێت. هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی شه‌ڕه‌وه به ده‌ستی هێزه ئاڵمانیه نازیه‌کان ئه‌سیر کراو له یه‌کێ له کوشتاره‌گه‌کانی ناو شاردا به‌ند ئه‌کرێت. شوێنێک که شایه‌د حاڵی بۆمبارانه هه‌وایه‌کانی شار بوو له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه. دوای ئه‌م هێرشه له گه‌ڵ ئه‌و هاوزینانیانه‌ی که به زیندوو ده‌ر چبوون کران به مه‌ئمووری کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یتانه‌ی که‌وتوونه‌ته ژێر ماڵه ڕووخاوه‌کان و له ئاکامیشدا به ده‌ستی ڕووسه‌کان ئازاد ئه‌کرێت. له دوای شه‌ڕ ده‌ستی دایه خوێندن له ڕشته‌ی مرۆڤ ناسی دا له زانکۆی شیکاگۆی ئیلی نیوز. به‌ڵام له ساڵی 1947 له زانکۆ ده‌ر کرا. ساڵانێک دوای ئه‌وه ڕووداوه ناخۆشه‌کانی شه‌ڕی دوه‌می جیهانی بوه هه‌وێنی سه‌ره‌کی کتێبی"کوشتارگه‌ی ژماره پێنج". چیرۆکی کتێبه‌که بۆمبارانی شاری درسده‌نی ئاڵمانه. ئه‌و ڕووداوه‌ی که 134 هه‌زار کوژراوی دا‌و به گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵ کوژی له مێژوو دا له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت.
ڤۆنه‌گات چوارده ڕۆمان و سێ کۆمه‌ڵه چیرۆکی نووسیوه. "ژه‌نیه‌ری پیانۆ" یه‌که‌م ڕۆمانیه‌تی که له 1952 دا نووسیویه‌تی. ئاخرین ڕۆمانه‌که‌شی "کاتی له‌رینه‌وه" Time quake)) یه که له ساڵی 1997 نووسیویه‌تی.
کاره‌کانی تری ئه‌م نووسه‌ره:
- شه‌وی دایک ( Mother’s Night )
- گواره‌ی پشیله
- کۆمه‌ڵه دوورگه‌ی گالاپاگوس
- به خێر بێن بۆ ماڵی مه‌یموون
- قه‌ناری له ماڵی پشیله دا
- .......................
ڤۆنه‌گات خاوه‌نی حه‌وت منداڵ بوو له دوو ژنه‌که‌ی که ڕۆژی 11ی ئاڤریلی 2007 کۆچی دوایی کرد.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر