1386/3/8
ئه‌مڕۆ ۸ ی جۆزه‌ردان هیوا بووتیمار زیندانی سیاسی کاتژمێر ۱۰ی به‌یانی له زیندانی گشتیی مه‌ریوانه‌وه برا بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره. دادگایی ناوبراو کاتژمێر ۵/۱ ی پاش نیوه‌ڕۆ کۆتایی هات.
بووتیمار له کاتێکدا دادگایی کرا که پارێزه‌ره‌که‌ی واته "حه‌مه ساڵه‌ی نیکبه‌خت" له دانیشتنی دادگایه‌که‌یدا نه‌بوو. نیکبه‌خت چه‌ن ڕۆژ پێشتر داخوازینامه‌یه‌کی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دادگای ئیمقلاب ناردبوو که دانیشتنی دادگایی بووتیمار بۆ حه‌فته‌ی داهاتوو دوا بخه‌ن، به‌ڵام دادگا ئینقلاب بێ گوێدان به داخوازیه‌که‌ی پارێزه‌ری بووتیمار، به گرتنی پارێزه‌ری ته‌سخیری (واته پارێزه‌رێک که خۆیان دیاری ئه‌که‌ن)، دانیشتنی دادگایی ناوبراویان به‌ڕێوه برد.
شایانی باسه بووتیمار له کاتی هانینوو بردن له به‌ندیخانه‌ی گشتیه‌وه بۆ دادگا، جیا له‌وه‌ی که ده‌ستی که‌له‌بچه کرابوو به مه‌ئموورێکه‌وه، هه‌ردوو قاچیشی به‌یه‌که‌وه زنجیر کرابوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر