1386/2/6
ئه‌مڕۆ۶ی گوڵان ئه‌نجومه‌نی زانستی ده‌روونناسی زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان کۆڕێکی له ژێر ناوی "کاریگه‌ی زمانی زگ‌ماک له سه‌ر گه‌شه‌پێدان" به‌ڕێوه برد.
به‌ڕێوه به‌ری ئه‌م کۆڕه" ئارام ساڵحی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو بوو. شایانی باسه خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه بڕیار بوو 22 ی ئاڤریل (ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک) ئه‌و کۆڕه به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام 20 خوله‌ک پێش ده‌سپێکردنی کۆڕه‌که له لایه‌ن به‌ر پرسانی زانکۆوه به‌ریان پێ گیراو نه‌یانهێشت کۆڕه‌که به‌ڕێوه بچێ. ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه وتاریان خوێنده‌وه:
- حه‌مه‌ی که‌ریمی
-عه‌تا میرانی، وه‌ڕگێڕانی وتارێکی پرۆفیسۆر کریستاڵ که له یه‌کێک له زانکۆکانی هینددا خوێندوویه‌ته‌وه.
ئه‌م وتاره به‌ڕای من چه‌ند خاڵێکی لاوازی هه‌بوو ؛
۱- دیاری نه‌کرا ئه‌م وتاره له چ زمانێکه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
۲- ئادره‌سی وتار له زمانی ئه‌سڵیه‌وه نه‌وترا که ئه‌مه یه‌کێ له یاساکانی وه‌رگێڕانه
۳- له هه‌ندێ شوێندا وتاره‌که زۆر دوورۆ که‌وته‌وه له باسی سه‌ره‌کی کۆڕه‌که وه‌کوو؛باس کردنی زۆری زمانی ئینگلیزی و هه‌روه‌ها باس له سه‌ر دیارده‌ی تکنۆلۆژی.
- دوکتور ڕه‌نجبه‌ر، باسێک له سه‌ر زمان له ڕووی ده‌روونناسیه‌وه.
له‌م کۆڕه‌دا خه‌ڵات درا به دوو خوێندکار له خوێندکاره‌کانی هه‌مان زانکۆ به هۆی چالاکیه ڕۆشنبیریه‌کانیان له زانکۆ که ئه‌م دوو که‌سه‌ی خواره‌وه‌ن:
- شنۆ ڕه‌حیمی
- حه‌مه‌ی نیکخا
کۆڕه‌که به میزگردێک کۆتایی پێهات به به‌شداری ئه‌م که‌سانه:
- حه‌مزه موحه‌مه‌دی
- ئه‌نوه‌ر نه‌ویدیان
هه‌ر وه‌ها " ماردین ڕه‌حیم نژاد" به‌ڕێوه به‌ری مێزگرد بوو.
به گشتی به‌شی ئاخری کۆڕه‌که واته ئه‌و مێزگرده باری زانستی له هه‌موو به‌شه‌کانی تر زیاتر بوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر