پیرۆز بێت ۲۲ ی ئاڤریل یادی ۱۰۹ ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.
1386/2/2
میله‌تی کورد زۆر شتی هه‌یه له مێژوودا بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌نی شانازی پێکردن بێت. پێشینیانی ئێمه هه‌ندێ کاریان کردوه که ئێسته ئێمه سه‌ربه‌رزین پێیان و بوه‌ته خاڵی گه‌شیش له مێژووماندا. دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد، دانانی ئاڵا و سروودی نیشتمانی، دانانی په‌رله‌مانی کوردستان، ده‌ر کردنی پوولی کوردی له لایه‌ن شێخی نه‌مره‌وه‌و هتد. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ 22 ی ئاڤریلی له مێژووی کورددا گرینگ کردوه له دایک بوونی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" ه.
پێش وتن سه‌باره‌ت به ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئه‌وه بڵیم که به‌داخه‌وه یادی 109ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی هاوکاته له گه‌ڵ یادی 400 ساڵه‌ی(به تۆزێ که‌م و زیاده‌وه) ڕۆژنامه‌گه‌ری له جیهاندا. یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی چاپکراو ( (relationله ئاستی جیهاندا بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن "جۆهان کالۆس" ه‌وه له شاری ستارسبۆرگ و له سه‌ده‌ی حه‌ڤده دا چاپ و بڵاو کرایه‌وه.
کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ڕۆژنامه‌ی کوردستان:
22 ی ئاڤریلی 1898 یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان له قاهیره به کۆششی بێ وچانی
به‌درخانه‌کانه‌وه ده‌رچووه.
- ژماره‌کانی 1 تا 5 ی له قاهیره چاپ کراوه.
- ژماره‌کانی 6 تا 19 له ژنێف چاپ کراوه.
- ژماره‌کانی 20 تا 23 له قاهیره چاپ کراوه.
- ژماره‌ی 24 له له‌نده‌ن چاپ کراوه.
- ژماره‌کانی 25 تا 29 له فۆلکستۆن چاپ کراوه.
- ژماره‌کانی 30 و 31 له ژنێف چاپ کراوه.
ساڵی 1968 له لایه‌ن دوکتۆر مارف خه‌زنه داره‌وه 22 ی ئاڤریل وه‌ک ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی پێشنیار‌و په‌سند کرا.
بۆ یه‌که‌مین جار حاجی قادری کۆیی بوو که زاراوه‌ی ڕۆژنامه‌ی هێنایه ناو ئه‌ده‌بیاتی کوردیه‌وه.
حوزنی موکریانی(1890-1947) بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا زاراوه‌ی "کۆوار- کۆڤار- گۆڤار" ی هێنایه ئه‌ده‌بیاتی کوردیه‌وه.


هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر