1386/2/1
دیارده‌ی خۆ سووتاندن به تایبه‌ت له ناو ژناندا، دیارده‌یه‌که له 10 ساڵی ڕابردوودا به زۆری بینراوه و هه‌یه. هۆکاری ئه‌م شته ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر شت؛ خراپی هه‌لومه‌رجی ژیان، کێشه‌کانی ناو خێزان، کێشه‌ی ئابووری، کێشه‌ی ناو کۆمه‌ڵگاو هتد.
چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ش به پێی کێشه‌ی تایبه‌ت ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م وتاره‌دا باسی بکه‌م ئاماژه‌یه‌که به نووسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان که داوا له وتار خوێنی مزگه‌وته‌کان ئه‌کات باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر بکه‌ن تاوه‌کوو ئه‌و دیارده‌یه به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه بچێت.
دیاره که‌سی خۆکوژ کاتێ خۆی بیر له خۆ کوشتن ئه‌کاته‌وه ئیتر به ڕای خۆی هیچ ڕێگه‌یه‌کی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، خۆکوژ بۆ ڕاکردن له هه‌لومه‌رجی واقیع ده‌ست ئه‌داته خۆ کوشتن.
وتار خوێنی مزگه‌وته‌که پێی ئه‌ڵێت خۆت مه‌کوژه چونکه خۆ کوشتن گوناحێکی گه‌وره‌یه، خۆت مه‌کوژه چونکه له‌و دنیا له سه‌ر ئه‌م کاره‌ت دادگایی ئه‌کرێیت یان شایه‌دیش بڵێت هیوات به خودا بێت، - هیوایه‌ک که بۆ ئه‌و له خۆ خڵه‌تاندێک زیاتر نیه - ئێستا ئه‌گه‌ر خۆکوژ باوه‌ڕی به‌و ئایینه‌ی وتارخوێن نه‌بێت ئه‌م قسانه هیچ کاریگه‌ریه‌کی له سه‌ر ناکات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و خۆ کوژ باوه‌ڕی به‌و ئایینه‌و متمانه به‌و وتارخوێنه بکات ئه‌و کاته شته‌که جیاوازه. خۆکوژی باوه‌ڕمه‌ند به‌م وتانه‌ی وتار خوێن ڕێگه‌یه‌کی بۆ ناکرێته‌وه به‌ڵام ته‌نها ڕێگه‌شی لێ ئه‌به‌سترێت که ئه‌ویش خۆکوشتنه.
خۆکوشتن گوناحه، عه‌زابی هه‌یه بۆیه نابێ بیکات و نایکات، خۆکوژ ته‌سلیمی هه‌لومه‌رجی واقیع ئه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ریه‌کی بۆ کرابێت.له‌م کاته‌دا خۆکوژ ئه‌بێته نێچیری هێرشی کێشه ده‌روونیاکان.
با چه‌ند نموونه‌یه‌ک بێنمه‌وه:
- ژنێک له به‌ر ئه‌وه‌ی که مێرده‌که‌ی ژنی دوه‌م ئه‌هێنێت ده‌ست ئه‌داته خۆ کوشتن.
- کچێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له به‌ر ئه‌وه‌ی نایده‌ن(ماره‌ی ناکه‌ن) به که‌سی دڵخوازی خۆی ئه‌کوژێت.
- کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه پێی ئازانن پێوه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ کوڕێکدا تووشی لێدان و ئازار ئه‌بێته‌وه، بۆیه خۆی ئه‌کوژێت.
- کوڕێک پێوه‌ندی جنسی ئه‌بێت له گه‌ڵ ئافره‌تێکدا، که‌سوکاری ئافره‌ته‌که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و قه‌ره‌بوو بوونه‌وه‌ی لێ ئه‌که‌ن کوڕه خۆی ئه‌کوژێت.
ئه‌و مێرده‌ی که ژنی دوه‌می هێناوه هه‌مان وتارخوێن ئیجازه‌ی پێ داوه‌و ماره‌ی کردوه، کچه ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌که هه‌مان وتار خوێنه که ماره‌ی ناکات چونکه دایک و باوکی ڕازی نین، کچه 16 ساڵه‌که کاری ناشه‌رعی کردوه له گه‌ڵ نامه‌حره‌م پێوه‌ندی هه‌بوه، ئه‌و کوڕه‌ش زینای کردوه، هه‌ر ئه‌و وتار خوێنه سزای زینای بۆ دائه‌نێ و ئه‌گه‌ریش بیکوژن هیچ وتارخوێنێک ئیدانه‌ی ناکات له وتارێکی ڕۆژی هه‌ینیدا چونکه به شه‌رعی ئه‌و ئه‌وان پارێزگاریان له نامووسی خۆیان کردوه.
به کورتی چاره‌سه‌ر کردنی هۆکاره‌کانی خۆکوشتن له ڕێگه‌ی زانستی و کۆمه‌ڵ ناسیدا له‌وانه‌یه بکرێت به‌ڵام په‌یدا کردنی ئه‌م هۆکارانه له ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌وه، تێکه‌ڵ کردنی شته‌کانه‌و ئاڵۆزی زیاتر دروست ئه‌کات.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر