1386/7/3
"عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" و "هیوا بووتیمار" دوای دوو مانگ و ۹ ڕۆژ به‌سه‌ر بردن له به‌ندیخانه‌ی ئیتیلاعات دا، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه "۱" خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتیی شاری سنه گوێزرانه‌وه. ناوبراوان چه‌ند ڕۆژ پێش ڕاگه‌یاندنی حوکمه‌که‌یان له به‌ندیخانه‌ی گشتیی شاری مه‌ریوانه‌وه به‌ره‌و شوێنێکی نادیار بران، دوای نزیکه‌ی دوو حه‌فته بنه‌ماڵه‌کانیان ئاگادار بوونه‌وه که ئه‌و دوانه له به‌ندیخانه‌ی ئیتیلاعات دان و تا ماوه‌یه‌کی زۆریش هه‌ر جۆره سه‌ردانێکیان قه‌ده‌غه بوو.
شایانی باسه عه‌دنان و هیوا کاتێ که له به‌ندیخانه‌ی ئیتیلاعات دا بوون بۆ ماوه‌ی ۴۸ ڕۆژ مانیان له نان خواردن گرت که یه‌ک له داخوازیه‌کانیان، گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتیی بوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر