1386/2/28
"هیوا بووتیمار" هاووڵاتیه‌کی مه‌ریوانی ڕۆژی ۵ ی ڕێبه‌ندانی ۲۷۰۶ ی کوردی به ده‌ستی هێزه‌کانی ئیتیلاعات ده‌ستگیر کراو ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیتیلاعاتی شاری سنه کرا. ناوبراو تا یه‌ک مانگ له ژووره تاکه که‌سیه‌کاندا (له ئیتیلاعاتی سنه) به‌ند ئه‌کرا پاشان هێنایانه‌وه بۆ زیندانی گشتیی مه‌ریوان. له زیندانی گشتیدا گه‌رچی له ئیداره‌ی ئیتیلاعات دا نه‌مابوو به‌ڵام به‌رپرسه کانی بۆ چه‌ند جار هه‌ر له‌وێش لێپرسینه‌وه‌یان لێ کردوه. له ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌دا بنه‌ماڵه‌ی بووتیمار هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی که هیوا به دانانی بارمته له به‌ندیخانه بێننه ده‌ره‌وه یان لانی که‌م زه‌خت بخه‌نه سه‌ر دادگا بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رچی زووتر دادگایی بکرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام بوو. له دوای ئه‌و ماوه درێژه ده‌سبه‌سه‌ریه، دادوه‌ری دادگای مه‌ریوان به بنه‌ماڵه‌ی بووتیماری ڕاگه‌یاند که هیوا بووتیمار ڕۆژی ۸ ی جۆزه‌ردان یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی به‌ڕێوه ئه‌چێت.
شایانی باسه "حه‌مه ساڵه‌حی نیکبه‌خت" پارێزه‌ری به ناوبانگی کورد، به خواستی خۆی پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌ی بووتیماری له ئه‌ستۆ گرتوه. نیکبه‌خت په‌روه‌نده‌ی ناوبرای خوێندوه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی داوه که هه‌وڵی خۆی ئه‌دات بۆ ئازاد کردنی ناوبراو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر