1386/5/31
هه‌رچه‌نده مێژووی کورد هیچ کات خاڵی نه‌بوه له کوشتن و بڕین له لایه‌ن ده‌ساڵه‌ته ئیستیعماره‌کانه‌وه، به‌ڵام کوشتنه‌کانی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ی دوایی و به تایبه‌ت کوشتنه‌کانی ناو بازاڕ یه‌ک شتمان پێ ئه‌ڵێت؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاو بۆ هێشتنه‌وه‌ی خۆی له هه‌موو ڕێگایه‌ک که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرێت. یه‌ک له‌وانه که‌ڵک وه‌ر گرتن له هه‌ستی ئایینی خه‌ڵک له ڕێگای پیاوه ئایینیه‌کانه‌وه‌یه.
هه‌موان ئه‌زانین که خه‌ڵك مه‌لای نوێژی هه‌ینی زۆر قه‌بووڵه و ڕۆژای هه‌ینی خه‌ڵکێکی زۆر، کارتۆن به‌ده‌ست ڕێ ئه‌که‌ون بۆ نوێژ خوێندن له پشتی مه‌لای نوێژی هه‌ینی. وه‌ک جارێکی تر هه‌ر له وێبلاگه‌دا باسم کرد ده‌وڵه‌ت هه‌موو کات دوای ئه‌وه‌ی که‌سێک ئه‌کوژێت، مه‌لای نوێژی هه‌ینی ئه‌بات بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک(ئه‌ڵبه‌ت من زیاتر له سه‌ر ڕووداوه‌کانی مه‌یوان قسه ئه‌که‌م)، چونکه باش ئه‌زانێت که ئه‌و خه‌ڵکه داماوه قسه‌ی مه‌لا به قسه‌ی خوا و لادان له قسه‌ی ئه‌و به گوناه ئه‌زانن. ئه‌مه له ڕۆڵی مه‌لای نوێژی هه‌ینی. مه‌لا ئاسایه‌کانیش هه‌ر ئه‌و کاره ئه‌که‌ن به‌ڵام به شێوه‌گه‌لی تر، که من لێره‌دا ته‌نها باس له یه‌کێ له‌و شێوانه ئه‌که‌م:
- کاری خوایه چی بڵێین...
- که‌س هیچی له ده‌س نایه‌ت خوا نه‌بێت...
- ئه‌وانیش نه‌بوایه‌ن هه‌ر خوا ته‌مه‌نی ئه‌م مرۆڤه‌ی ته‌واو کردبوو...
- خوا خراپتر نه‌یات...
...
پیاوه ئایینیه‌کان به هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته واژانه‌به‌رگری له بۆچوونی مه‌نتیقی خه‌ڵک ئه‌گرن و بیری خه‌ڵکی داماو به‌ره‌و فه‌زایه‌کی عرفانی ڕائه‌پێچن. به‌ره‌و شێوه بیر کردنه‌وه‌یه‌ک ئه‌یانێرن که تێیدا مرۆڤ بێ ده‌سه‌ڵاته له ڕووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ریداو مافی ده‌ستێوه‌ردانیشی نیه . ئه‌وان به‌رده‌وام خه‌ڵک بۆ سه‌برو بێده‌نگی ده‌عوه‌ت ئه‌که‌ن و به هانینه‌وه‌ی ئایه‌و حه‌دیسی جۆراوجۆر له ڕاستیدا فه‌زاکه به‌ره‌و شوێنێک ئه‌به‌ن که ده‌سه‌ڵات ئه‌یه‌وێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر