1386/3/25
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان هه‌موو ساڵێک له وه‌رزی هاوینداو هه‌ندێ جاریش له وه‌رزه‌کانی تردا خولی فێرکاری زمانی کوردی به‌ڕێوه ده‌بات. له‌م خولانه‌دا که به زۆری ۳ یا ۴ پۆلن، پۆلی مناڵان و گه‌وره‌کان جیا ئه‌کرێته‌وه.(شایانی باسه ساڵی پێشوو پۆلی مناڵان له لایه‌ن ئیرشاد ئیسلامیه‌وه به‌ری پێگیراو که‌نسڵ کرایه‌وه). دوو جۆر نامیلکه بۆ مناڵان و گه‌وره‌کان ئاماده ئه‌کرێت. ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی جیا له ده‌فته‌ری خۆی له شوێنی تریش بۆ مناڵانه‌ی که ماڵیان دووره له ده‌فته‌ری ئه‌نجومه‌ن پۆلی فێرکاری به‌ڕێوه ده‌بات که یه‌ک له‌و شوێنانه بینای فه‌رهه‌نگسه‌رای مه‌ریوانه.
ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی ئه‌مساڵ بۆ زیاتر هاندانی خه‌ڵک له به‌شداری کردنی ئه‌م خولانه‌دا که‌ڵکی له‌م ڕستانه‌ی خواره‌وه وه‌رگرتوه:
(به داخه‌وه وێنه‌کانی ئه‌م پۆسته فه‌وتاوه)
ڕستانه له ئه‌ژمارێکی زۆردا چاپ کراوه‌و له هه‌موو شه‌قامه گرینگه‌کانی شاردا داکوتراوه‌و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان هه‌موو ساڵێک زیاتر له ۵۰ تا ۷۰ مناڵ و مێر منداڵی مه‌ریوانی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی به شێوه‌ی زانستی ئه‌کات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر