1386/3/3
۲۷‌ی ئاگۆستی ۱۹۷۹ (۵ی خه‌رمانانی ۱۳۵۸ ی هه‌تاوی)، فڕۆکه‌خانه‌ی شاری سنه. ۱۱ کورد له به‌رده‌م تیرباران کردنی هێزه‌کانی سپای ئێران دان. سادقی خه‌لخالی حوکمی کوشتنی ئه‌م ۱۱ کورده‌ی ده‌رکردبوو. وێنه گری ئه‌م وێنه‌یه "جه‌هانگیر ڕه‌زمی" ه که ئه‌و کات وێنه گری ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعات بوه. ئه‌م وێنانه له گه‌ل هه‌ندێ وێنه‌ی ترا له ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و کاتدا بڵاو بوه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌ر مه‌ترسی ئه‌منی ناوی وێنگره‌که‌ی نانووسرێت. هه‌ر دوای ئه‌وه ئاژانسی هه‌واڵنێری یۆنایتێد پرێس له ئاستی دونیادا ئه‌م وێنانه بڵاو ئه‌کاته‌وه.
پاش چه‌ند مانگ ئه‌م وێنه‌یه خه‌ڵاتی پولیتزێر ی برده‌وه، که به‌ناو بانگترین خه‌ڵاتی ڕۆژنامه وانیه له ئه‌مریکادا و هه‌موو ساڵێک(له ۱۹۱۷ه‌وه) به چاودێری زانکۆی کۆڵۆمبیا به باشترین ڕۆژنامه‌وان ئه‌درێت. ئه‌م ناوه‌نده هه‌موو ساڵێک خه‌ڵاتی نیو میلیۆن دۆلاری ئه‌دا به‌و وێنانه‌ی که به باشترین وێنه له ئاستی دونیا دا بناسرێت. ناوه‌ندی پولیتزێر له ساڵی ۱۹۸۰ خه‌ڵاتی خۆی دا به وێنه‌گری وێنه‌ی تیرباران کردنی ئه‌و ۱۱ کورده. به‌ڵام که‌س وێنه‌گره‌که‌ی نه‌ئه‌ناسی و ڕه‌زمیش که دواتر ببوه وێنه‌گری بنه‌ماڵه به‌رپرس و ئاخونده‌کانی کۆماری ئیسلامی، نه‌ی ئه‌وێرا ناوی خۆی ببات بۆ گرتنی ئه‌و خه‌ڵاته.بۆیه ئه‌و وێنه‌یه درا به وێنه گری بێ ناو نیشان.
له ۲۰۰۶ و پاش ۲۷ ساڵ جه‌هانگیر ڕه‌زمی که ئیتر نێوانی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کۆماری ئیسلامی خراپ ببوو و به‌ره‌و ڕۆژ ئاوا هه‌ڵاتبوو، بۆ یه‌که‌م جار وه‌کوو خاوه‌نی ئه‌و وێنه‌یه ناسرا. له ۷ ی دیسامبێری ۲۰۰۶ لێژنه‌ی داوه‌ری خه‌ڵاته‌که به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ڕه‌زمی به خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته ڕاگه‌یاند. ڕه‌زمی که ئێسته ۵۸ ساڵیه‌تی سه‌باره‌ت به‌م وێنه‌یه وتبووی، حه‌زم ئه‌کرد خه‌ڵک نه‌یزانیایه‌ت که خاوه‌نی ئه‌و وێنه‌یه کێیه‌و هه‌ر بێ ناو بمایه‌ته‌وه چونکه ئه‌و وێنه‌یه ئه‌بێته هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی نگێتیڤ بۆ وڵاته‌که‌م.
له ۱۶‌ی ئاگۆستی ۱۹۷۹ دا خومه‌ینی هه‌زاران سه‌ربازی بۆ کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان نارد. ده ڕۆژ دوای ئه‌وه هه‌واڵ گه‌یی به ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات که قازیه‌ک ئه‌یه‌وێت ۱۱ له‌و کورده مرۆڤ کوژانه دادگایی بکات. به‌هرامی که ۲۲ ساڵ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات بوه، ئه‌و کات له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاته‌وه نێردراوه بۆ سنه که سه‌باره‌ت به‌و دادگاییه ڕاپۆرتێک بنووسێت، ئه‌ویش وه‌ک وێنه گر جه‌هانگیر ڕه‌زمی له گه‌ڵ خۆی ده‌بات. به‌هرامی ئاوا باسی ئه‌و دادگایه ئه‌کات: دادوه‌ر(خه‌لخالی) که هات مێزه‌ره‌که‌ی له سه‌ر لابرد، که‌وشه‌کانی داکه‌ندو له پشت چاویلکه‌که‌یه‌وه ناوی یه‌که به یه‌که‌ی گیراوه‌کانی پرسی، پاشان ئتهامه‌کانی خوێندنه‌وه؛ هه‌ڵگرتنی چه‌ک، هه‌وڵ بۆ ڕووخاندی ڕژێم، پیاوکوژی و......گیراوه‌کان ئه‌و طؤـيطآةيێآة ڕه‌د کرده‌وه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خرایه ڕوو پاش ۳۰ خوله‌ک خه‌لخالی ئه‌و ۱۱ کورده‌ی به "مفسدفی‌الارض" تۆمه‌ت بار کرد. "وال ئستریت ژورناڵ" که ده‌ورێکی سه‌ره‌کی بوه له په‌یدا کردنی وێنه‌گری ئه‌م وێنه‌یه‌دا، وتارێکی له ژێر ناوی "مێژووی وێنه‌یه‌کی دڵته‌زێن" له کۆکردنه‌وه‌ی "جاشوا پریگر" نووسیوه که ئاوا باسی ئه‌م ڕووداوه ئه‌کات: ڕه‌زمی له گرتنی وێنه‌کان دا به ته‌واوی ئازاد بوه، که خه‌لخالی ئه‌و حوکمه‌ی ده‌رکردوه به‌ند کراوه‌کان به ده‌ست و چاوی به‌سترواوه‌وه به‌ره‌و شوێنی جێبه‌جێ کردنی حوکمه‌که ده‌ست له سه‌ر شانی یه‌کتر ڕه‌وانه کراون. ڕه‌زمی له پێش ئه‌وانه‌وه چوه پاش به‌ند کراوه‌کانیش عه‌لی که‌ریمی یه‌ک له پارێزه‌رانی خه‌لخالی(به کراس و شه‌رواڵ و که‌وشی سپیه‌وه ) تێپه‌ڕ بوه. که‌ریمی ئه‌ڵێ به به‌ند کراوه‌کان ئاخرین وته‌ی خۆتان بڵێن جگه له یه‌کێ له‌وانه که وه‌ک ئه‌ڵێن نان فرۆش بوه و هیچ کاره، ئه‌وانی تر هیچ ناڵێن. یه‌که‌م که‌س لای ڕاسته‌وه ناسری سه‌لیمی بوو، ده‌ستی باند پێچی کرابوو، له ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و کاتی ئێران‌دا نووسیبوویان که گوایه سه‌لیمی له خۆپیشاندانه‌کانی ناو شاری سنه دا وای لێ هاتوه. خۆر له پشتی به‌ند کراوه‌کانه‌و دائه‌چوو کاتژمێر چوار‌و نیو فه‌رمانی ته‌قه درا. ۱۱ ته‌قه کرا ۱۱لاشه له عه‌رد دران. که‌ریمی سیلاحی که‌مه‌ری خۆی ده‌رهێنا، هه‌موویان نه‌مردبوون که‌ریمی به‌سه‌ر ئه‌حسه‌ن ناهید دا که له سه‌ر برانکارد بوو نووشتایه‌وه فیشه‌کێکی له سه‌ری ته‌قاند، هه‌روا درێژه‌ی پێدا تا نه‌فه‌ری ئاخر هه‌ر که‌سه‌وفیشه‌کێکی له سه‌ری ته‌قاند.


ڕه‌زمی ئه‌ڵێت پاش تیربارانه‌که‌و گرتنی هه‌موو وێنه‌کان ئامبوڵانسێک هات بۆ لابردنی مه‌یته‌کان، ئیتر بۆ من زۆر دره‌نگ بوو ئه‌بوایه بڕۆشتمایه‌ته‌وه بۆ تاران بۆ چاپ کردنی ئه‌م وێنانه، وه‌ختم نه‌بوو بمێنمه‌وه بۆ دوه‌مین دادگایی که قه‌رار بوو بکرێت.
حه‌یده‌ری سه‌رده‌بیری ئه‌و کاتی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات ئاوا باسی ئه‌و وێنه‌یه ئه‌کات: کاتێ خه‌ریکی ڕێک و پێک کردنی ڕۆژنامه‌که بووم، له سه‌ر وێنه‌یه‌ک ماق بوومه‌وه، وێنه‌ی تیرباران کردنی کورده‌کان بوو له کاتێکدا ته‌قه ده‌ستی پێ‌کردبوو هه‌ندێ له تۆمه‌تباره‌کان که‌وتبوون و هه‌ندێکیش هێشتا به پێوه بوون. ئه‌مزانی که مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان ئێسته له ئێران‌دا باسی سه‌ره‌کیه خه‌ڵک تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ن و بێزارن له سانسۆر، بڕیارم دا چاپی که‌م به‌ڵام نه‌ک له‌و نوسخه‌یه‌دا که بۆ کوردستان ئه‌ننێردرێت چونکه ئه‌مزانی به چاپ کردنی ئه‌م وێنه‌یه بۆ کورده‌کان شه‌ڕ ده‌ست پێ ئه‌کات و منیش له کار ده‌ر ئه‌کرام. هه‌ر وه‌ها ئه‌شمزانی چاپ کردنی ناوی جاهانگیر ڕه‌زمی به قازانجی ته‌واو نابێت بۆیه وێنه‌که‌م بێ ناو چاپ کرد.
ئه‌م وێنه‌یه چاپ کرا، ده‌نگێکی هه‌ره زۆری له ڕۆژنامه‌کانی بیانی دا دایه‌وه، هه‌ر زوو نوسخه‌کانی به‌ره‌و ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌کانی دونیا فه‌کس کرا. کاتژمێر ۳ ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه هێزه چه‌کداره‌کانی شوورای شۆڕشی ئیسلامی خۆیان کرد به ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات دا. حه‌یده‌ری له‌م باره‌وه ئه‌ڵێت: به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو شتێکم گرته ئه‌ستۆ. ئه‌وان که هاتبوون ڕاسته‌و خۆ به بێ‌سیم له گه‌ڵ خه‌لخالی قسه‌یان ئه‌کرد. خه‌لخالی پێی ئه‌وتن بیانگرن ئه‌و وێنه‌یه جه‌علیه‌و خۆیان دروستیان کردوه. نێردراوه‌کانی شوورای ئیسلامی داوای نێگه‌تیڤه‌کانیان کرد، پاشان بێسیمیان کرده‌وه که ئه‌و وێنانه زۆر بوون ئه‌مان ته‌نها یه‌کیان چاپ کردوون. هێزه چه‌کداره‌کان به‌و مه‌رجه‌ی که ڕه‌زمی و به‌هرامی له زووترین کاتدا خۆیان بناسێنن به ئیتیلاعاتی تاران، ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌که‌یان چۆڵ کردوه.
شتێکی کورت سه‌باره‌ت به "ناسری سه‌لیمی": به گوێره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که من بیستوومه ناسری سه‌لیمی له کاتی ئه‌و دادگایه ناعادلانه‌دا زۆر تووڕه ئه‌بێت و نێو چه‌وانی خه‌لخالی پڕ ئه‌کات له تف و به شێوه‌یه‌کی جه‌سوورانه په‌لامار ئه‌دات که‌زه‌ربه‌یه‌ک بگه‌یه‌نێت به خه‌لخالی به‌ڵام سه‌ربازه‌کان ناهێڵن و به قۆناخه تفه‌نگ له ده‌ستی ئه‌ده‌ن و ئه‌یشکێنن.
ناوه‌ندی پولیتزێر دوێنێ ۲۴ ی مه‌ی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی به دوو که‌س دا که یه‌کیان جه‌هانگیر ڕه‌زمی به بۆنه‌ی وێنه‌ی تیربارانی ئه‌و ۱۱ کورده‌وه‌و ئه‌وی تریشیان به وێنه گرێکی ئاسۆشتێدپرێس له فه‌له‌ستین درا به بۆنه‌ی وێنه‌ی ژنێک که به ته‌نیا خۆی هه‌وڵی به‌رنگاری له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک سه‌ربازی ئیسرایلی ده‌کات. ئه‌وه‌ش بڵێم که ڕه‌زمی له کاتی وه‌ر گرتنی خه‌ڵاته‌که دا هیچ ناوێک له قوربانیانی وێنه‌ی ئه‌و تراژدیه (کورد) نه‌برد.(کوشتن له‌وان و قوربانی له ئێمه‌و خه‌ڵاتیش هه‌ر بۆ ئه‌وان)
سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێ له زانیاریه‌کان:
BBC & VOA
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر