1386/5/29
ئه‌بووبه‌کر دهوه‌ند ته‌مه‌ن 25 ساڵ و که‌مال مه‌حموودی ته‌مه‌ن 27 ساڵ خه‌ڵکی ئاوای وه‌یسه‌ی مه‌ریوان شه‌وی یه‌کشه‌ممه 19 ی ئاگۆست له ناو شاری مه‌ریواندا به ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی سوپای پاسداران کوژران . ئه‌م دوو که‌سه له گه‌ڵ گه‌نجێکی تری خه‌ڵکی هه‌مان دێ به سواری ماشینێکی ئیسته‌یشن له بۆکانه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان ئه‌هاتنه‌وه. ئه‌بووبه‌کر بۆ کاری دوکتۆر و ئه‌و دوو که‌سه‌ش بۆ سه‌ندنی ماشین بۆ سه‌فه‌ر چووبوون.
له‌م ڕووداوه‌دا ته‌نها ناسر مه‌حموودی به زیندوویی ده‌رچوو و که ئه‌مه‌ی خواره‌وه گێڕانه‌وه ڕووداوه‌که‌یه له زاری ناسره‌وه:
ئێمه کاتژمێر ۶:۳۰ ی شه‌و له بۆکانه‌وه ڕێکه‌وتین. ده‌ورو به‌ری کاتژمێر ۱۱:۳۰ بوو که نزیک مه‌ریوان که‌وتینه‌وه. له مه‌یدانی سپای مه‌ریوان پژۆیه‌کی "جی ئڵ ئیکس" به پلاکی شه‌خسیه‌وه وه‌ستابوو. شۆفیری پژۆکه به په‌نجه‌ی ده‌ست ئیشاره‌ی کرد که ڕاوه‌ستین. ئه‌بووبه‌کر شۆفیر بوو له سه‌ر ماشینه‌که‌ی ئێمه، ئه‌و وتی ئه‌وه ماشینی شه‌خسیه له‌وانه‌یه چه‌ته یان شتێکی تر بێت پێویست ناکات بوه‌ستین، بۆیه له‌وێدا نه‌وه‌ستاین و گوێمان به ئیشاره‌که‌ی ئه‌و نه‌دا. پژۆکه که‌وته شوێن ئێمه به ناو بازاڕدا نزیکه‌ی ته‌رمیناڵی سنه یه‌کێ له‌وانه که له ناو پژۆکه‌دا بوو ته‌قه‌یه‌کی به‌ره‌و ئاسمان کرد. ئێمه زۆر سه‌رمان سووڕ ما، نه‌مان ئه‌زانی بۆچی ته‌قه ئه‌که‌ن ، ئاخر ئێمه هیچ بارێک یان شتێکی قاچاخمان پێ نه‌بوو. هه‌ر چه‌ند چرکه‌ی نه‌برد که ئه‌و پژۆ هاته ته‌نیشت ماشینه‌که‌ی ئێمه‌و له که‌نارمانه‌وه ئێمه‌ی دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، من ئه‌وه‌نده فریا که‌وتم قاچ له سه‌ر تورموز دانێم که له ژێر قاچی ئه‌بووبه‌کردا هاتبوه سه‌رێ، ئه‌بووبه‌کر قاچی خستبوه سه‌ر تورموز و ئه‌یوست بوه‌ستێ. هه‌ر له جێ‌دا ئه‌بووبه‌کر و که‌مال گیانیان له ده‌ست دا، من نه‌مئه‌زانی چی بکه‌م دوو ته‌رم له‌ملاولامه‌وه که‌وتبوون و له‌و لاشه‌وه ته‌قه‌که‌ره‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌کردم که له ماشینه‌که دانه‌بزی تاکوو خۆمان ئیزنت ئه‌ده‌ین. پاش تۆزێک چه‌ن ماشینی سپایی گه‌یشتنه ئه‌وێ و ته‌رمه‌کانیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه برد و منیشیان برد بۆ ئیتیلاعاتی سپا بۆ لێپرسینه‌وه.
به هه‌زار گێچه‌ڵ به‌ریان دام به‌ڵام ئێستاش هه‌ر باوه‌ڕ به ڕووداوه ناکه‌م وا ئه‌زانم خه‌وێکی ناخۆش ئه‌بینم.
هه‌ندێ وێنه‌ی ئه‌و تراژدیه تاڵه:





هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر