1386/1/14
هه‌ر وه‌ک ئه‌زانن و له میدیاکانیشدا بڵاو کرایه‌وه، عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور ڕۆژنامه‌وان و چالاکی بواری ڕۆشنبیری و سیاسی له 24ی ژوه‌نی2007 ه‌وه به ده‌ستی هێزه‌کانی ئیتیلاعاتی مه‌ریوان ده‌ستگیر کراو هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ڕاپێچی ته‌کسلوولیه‌کانی ئیتیلاعاتی سنه کراوه.
حه‌سه‌ن پوور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌فته‌نامه‌ی داخراوی "ئاسۆ"بوو، له گۆڤاری "ڕاڤه" دا له هاوکارانی به‌رچاوی ده‌سته‌ی نووسه‌ران بوو و مودیر ئجرایی ژماره‌ی ئاخری ئه‌و گۆڤاره‌ش بوه.هه‌ر وه‌ها حه‌سه‌ن پوور 2 ساڵ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی "ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بی مه‌ریوان" بووه.ناوبراو پاش داخرانی حه‌فته‌نامه‌ی ئاسۆ ده‌ستگیر کراو به وه‌سیقه ئازاد کرا به‌ڵام دادگایه‌کانی هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو واته هێشتا به هیچ شتێک مه‌حکووم نه‌ببو.ناو براو که له ۲۴ ژوه‌ن دا جارێکی تر ده‌ستگیر کرایه‌وه،دوای به‌سه‌ر بردنی نزیکه‌ی دوو مانگ له ئیتیلاعاتی سنه هانیانه‌وه بۆ زیندانی گشتی مه‌ریوان. به‌ڵام هێشتا په‌روه‌نده‌که‌ی هه‌ر له دادیاری دایه‌و نه‌دراوه به دادگا ئینقلاب.
به‌م جۆره دێمه سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی باسه‌که‌م که ئه‌ویش دروست کردنی بوختانێک بۆ ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه‌یه، له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی بازتاب و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ماڵپه‌ڕی تریش که خۆشیان به ئازادی خواز ناو زه‌د ئه‌که‌ن.ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ئاوا باسی حه‌سه‌ن پوور ده‌که‌ن که گوایه ئه‌و هۆکاری سنوور داش کردنی ترۆریسته‌کانی ئه‌هوازه و ته‌نانه‌ت سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌که به‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌م هه‌واڵه دواتر ئه‌ڵێت که ناوبراو تووشی زۆر جورمی تر بوه به‌ڵام گرینگ‌ترینیان ئه‌وه‌یه.له ئاخری هه‌واڵه‌که‌ش‌دا هاتوه که به وته‌ی که‌سانی نزیک به حه‌سه‌ن پوور، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و هه‌ڵگری زۆر شتی تریشه که هێشتا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه. سه‌یر له‌وه‌دایه که حه‌سه‌ن پوور هێشتا دادگایی نه‌کراوه، جا نازانم که‌سه‌کانی یان نزیکه‌کانی چۆن جورمه‌کانی ئه‌زانن و ئه‌شگه‌یه‌ت به گوێیهه‌واڵنێری مهر نازانم!!!
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی هه‌موو کات له درێژه‌ی شه‌ڕ کردن له گه‌ڵ بوونی کوردی دا له ڕێگه‌ی ڕووخاندنی که‌سایه‌تی که‌ڵکی وه‌ر گرتوه‌و ویستوویه‌تی به هه‌ر جۆرێک بوه که‌سایه‌تیه تێکۆشه‌ره‌کانی میله‌ته‌که‌مانله به‌ین به‌رێت یان له به‌ر چاوی خه‌ڵکی په‌ست بکات. هه‌موو دونیا باش ده‌زانن که کۆماری ئیسلامی کێیه،ئێمه‌ش مێژووی تێکۆشانیشمان شایه‌د حاڵه بۆ ئه‌وه‌ی که میله‌تی ئێمه قه‌د نه‌ویستوه له ڕێگه‌ی تیرۆره‌وه بگاته مافه‌کانی خۆی، به‌ڵکوو به عه‌کسه‌وه هه‌میشه ویستوویه‌تی تا بکرێت له ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و وتووێژه‌وه ناکۆکیه‌کان
حه‌ل بکات. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وان(کۆماری ئیسلامی) بوون که هیچ کات فێری زمانی وتووێژ نه‌بوون و وه‌ڵامی هه‌ڵوێستی دیموکراسیان به تیرۆر داوه‌ته‌وه .له هه‌ڵوێستی ئه‌م دوایه‌شیان به نیسبه‌ت مه‌له‌وانه بریتانیه‌کانه‌وه ئه‌ومه‌سه‌له‌یه بۆ هه‌موو دونیا زیاتر ده‌رکه‌وت.به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئه‌م جاره‌یان ناتوانێ له‌و بوختانه سیاسیه دا سه‌ر بکه‌وێت، هه‌موو خه‌ڵکانی ڕۆشنبیر و خوێنه‌ر، ڕۆژنامه‌وان" عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور" باش ده‌ناسن و ئه‌زانن تا چ ئاستێک قه‌ڵه‌مێکی دیموکراتیی هه‌بوو.که ئه‌مه‌ش به‌وه‌دا ده‌ر ئه‌که‌وێت که ناوبراو کاتێ ده‌ستگیر کرا نووسه‌ره‌کانی ناو وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌یانیه گه‌لی جۆراو جۆردا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌م کاره‌ی ڕژێم ده‌ر بڕی.
هیوادارم به هه‌موان بتوانین ڕۆشنگه‌ری بکه‌ین له‌و بابه‌ته و شتی تری له‌و چه‌شنه‌دا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر