1386/7/8
"عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" و "هیوا بووتیمار" که ۸ ڕۆژ له‌مه‌و پێش له به‌ندیخانه‌ی ئیتیلاعاته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتیی گواسترانه‌وه له بارودۆخێکی خراپ‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندکراوه دوای تێپه‌ڕکردنی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی زۆر توانیان ئه‌و دوانه له پشتی شیشه‌وه ببینن. عه‌دنان و هیوا ئاوا باسی باروودۆخی به‌ندیخانه‌که‌یان ده‌که‌ن:
ئێمه له به‌ندێکداین که پێی ده‌ڵێن به‌ندی نیزامی، له‌م به‌نده‌دا ۴۰ که‌سی تێدایه، ئیمکاناتێکی زۆر هه‌یه لێره بۆ به‌ندکراوه‌کان، بۆ نموونه کتێبخانه‌و وه‌رزشگه‌و کیوسکی ته‌له‌فوون هه‌یه‌و هه‌روه‌هادوکتریشی تێدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ئیمکاناته بۆ ئێمه قه‌ده‌غه‌یه. ئێمه بۆمان نیه کتێب بخوێنینه‌وه، وه‌رزش بکه‌ین و بۆ بنه‌ماڵه‌کانمان ته‌له‌فوون بکه‌ین یان ئه‌وه‌ی که بچینه لای دوکتور بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشیه‌کانمان. هاوبه‌نده‌کانمان له‌و مرۆڤانه نین بتوانین هیچ پێوه‌ندیه‌ک له گه‌ڵیان بگرین، مرۆڤ کوژو مه‌واد فرۆش و دز و ... له‌وانه له لامان ئه‌ژیه‌ن.له به‌ندیخانه‌ی ئیتیلاعات دا لانی که‌م له‌م جۆره مرۆڤانه به دوور بووین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر