1386/2/26
(به داخه‌وه وێنه‌کانی ئه‌م جه‌ژنه له بلاگفا فه‌وتاوه)
ئه‌م جه‌ژنه له لایه‌ن "کانوونی پارێزگاری له مافی مناڵان" ه‌وه به‌ڕێوه چوو. له سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌دا داخوازی نامه‌یه‌ک له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌وه خوێندرایه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی شیعر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که‌و مناڵه‌کانه‌وه به‌شێک بوو له کۆڕه‌که‌و هه‌روه‌ها له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و مناڵانه‌ی که باشترین دروشم بۆ مافی مناڵیان نووسیبوو دابه‌ش کرا.
به‌ڵام شتێک که زۆر جێی ڕه‌خنه بوو له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه بوو که زمانی دایکی ئه‌و مناڵانه که‌مترین مافی پێدرا. داگیرکه‌رانی کوردستان (به تایبه‌ت له‌م به‌شه‌ی کوردستان) بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناسی کوردی به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه زمان و که‌لتووری کوردی له ناو به‌رن.
خوێنن و نووسین به زمانی دایکی بۆ مناڵی کورد له نیشتمانی خۆی (جیا له باشوری وڵات) قه‌ده‌غه‌یه، مناڵی کورد له فێرگه که‌مترین که‌سێتی میلی خۆی ئه‌ناسێ، که‌لتوری ئه‌و بێ بایه‌خ و که‌لتوری ده‌سه‌ڵات زاڵ ئه‌بێت و به کورتی مناڵی کورد به گشتی له ژێر کاریگه‌ری هێرشی که‌لتووری ده‌سه‌ڵات ئیستعماردایه. ئه‌مه له کاتێک دایه که خوێندن به زمانی دایکی له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مناڵه. له وڵاتێک وه‌ک سوێد هه‌موو مناڵێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له فێرگه زمانی دایکی خۆی فێر ببێت و فێرگه‌ش له سه‌ریه‌تی مامۆستای تایبه‌ت به زمانی ئه‌و مناڵه په‌یدا بکات، ئه‌گه‌ر کورد، عه‌ره‌ب، ئه‌فریقی یان هه‌ر زمانێکی تری ببێت.
ئه‌م پێشه‌کیه‌م بۆ ئه‌وه نووسی که باسی به‌شی ئاخری کۆڕه‌که بکه‌م که به ڕای من ته‌واو که‌ری ئه‌و هێرشه که‌لتوویه‌یه که مناڵی کورد یه‌کێکه له قوربانیه‌کانی. به‌شی ئاخری ئه‌م جه‌ژنه گه‌مه‌یه‌کی مناڵانه‌ی فارسی بوو به ناوی "عمو زنجیر باف". مناڵه‌کان بۆ کردنی ئه‌م گه‌مه‌یه بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌یان دروست کرد، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که وێردی ئه‌وتوو ئه‌وانیش دووپاتیان ئه‌کرده‌وه که دیاره فارسیش بوو، له نێوان کایه‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ندێ شتی له مناڵه‌کان ئه‌پرسی به زمانی فارسی که ئه‌بوایه ئه‌وانیش هه‌ر به‌و زمانه وه‌ڵامیان بدایه‌ته‌وه.
به کورتی به‌ڕێوه‌به‌ر له کاتی ده‌ستپێکردنی ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه یه‌کسه‌ر زمانی کوردی له بیر چوۆ.
جا سه‌یر له‌وه‌دایه به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌مه هه‌ندێ کات که داخوازیه‌کی هه‌بوو له دایک و باوکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یدانه‌که چۆڵ که‌ن بۆ مناڵه‌کان، ئه‌ویشی هه‌ر به فارسی ئه‌وت. له ئاخری جه‌ژنه‌که‌ش به‌ڕێوه‌به‌ر به زمانی فارسی مانوو نه‌بینی و ماڵئاوایی کرد له ئاماده بوان!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر