1386/1/21
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10 ی ئاڤریلی 2007 کاسبکاره‌کان و دووکانداره‌کانی مه‌ریوان به داخستنی دووکانه‌کانیان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له مه‌ڕ کوشتنی نامرۆڤانه‌ی "وریاموحه‌مه‌دی" به ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
شایانی باسه ئه‌و کاته‌ی که وریا شه‌هید کرا، خه‌ڵک هێزه‌کانی ڕژێمیان دایه به‌ر به‌رد و به‌م جۆره ئه‌یانویست تۆڵه‌ی خۆیان بسێننه‌وه.ڕژێمیش که ئه‌م حاڵه‌ته‌ی بینیبوو، که‌ڵکی له‌و ته‌رفه‌نده وه‌رگرت که هه‌موو کات بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به کاری ئه‌بات که ئه‌ویش هێنانی مه‌لا جومعه(مه‌لا مسه‌فا) بۆ ناو جه‌ماوه‌ری دڵپڕی خه‌ڵکه. بۆیه ئه‌م جاره‌ش ویستی هه‌ر ئه‌و کاره بکاو هاتبوه ناو خه‌ڵکه‌که، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌م کابرا ده‌ستنیشانده‌یه نه‌یتوانی خه‌ڵک فریو بدا.مه‌لا جومعه دوای هاتنی بۆ شوێنی قه‌ره‌باڵغیه‌که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌که‌وه په‌لامری لێ دراو بۆیه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی زۆر به په‌له له‌وێیان ده‌رباز کرد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر