1386/2/7
پدری صاحب دو دختر و دو پسر میباش او بعد از مرگ خود 6 هکتار زمین برای فرزندانش به ارث می‌گذارد، حساب کنید که سهم هر فرزند چند متر می‌شود؟ (سهم پسر دو برابر دختر می‌باشد.)ئه‌مه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئه‌یبینن مه‌سه‌له‌ی ئیمتیحانی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تاییه.
په‌روه‌رده ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ئه‌بینێ له دروست کردنی که‌سایه‌تی مناڵ‌دا. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کاتێ ئه‌و خوێندکاره چینی ـ ئه‌مریکیه ۳۲ خوێندکار له هاوپۆله‌کانی خۆی کوشت و بوه هۆی سه‌رسوڕمانی گه‌لی ئه‌مریکاو هه‌موو دونیا، ده‌روونناسه‌کان هۆی ئه‌و کاره‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌می مناڵی ئه‌و خوێندکاره.
کاتێ له هه‌واڵه‌کاندا ئه‌بینین که پیاوێکی کورد له ئه‌وروپا ژنه‌که‌ی خۆی سه‌ربڕی سه‌رمان سوڕ نه‌مێنێ، ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین به په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌کانماندا(چ وه‌کوو بنه‌ماڵه‌و خێزان چ وه‌کوو خوێندنی ئاکادمیک) ئه‌بێ چاوه‌ڕێی شتی ئاوه‌هاش ببین.
دیاره دانه‌ری ئه‌م پرسیاره (که به ڕێکه‌وت خۆشی ژنه) گه‌یشتوه به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ژن نیوه‌ی پیاوه‌و وه‌کوو شتێکی سروشتی سه‌یری ئه‌کات بۆیه زۆر به دڵنیایه‌وه ئه‌و شته له مه‌سه‌له‌یه‌کی ماتماتیکدا ئه‌خاته به‌ر چاوه.مامۆستای ئه‌م مناڵانه هه‌ر له پۆلی پێنجه‌مه‌وه (۱۱ساڵان) جیاوازی مافی نێوان کچ و کوڕ وه‌کو شتێکی ئاسایی و سه‌لمێنراو ئه‌کاته مێشکی نه‌وه‌ی داهاتووی کۆمه‌ڵ.لێره‌دا مامۆستا هیچ ڕێگه‌یه‌کی پرسیار بۆ قوتابی ناهێڵێته‌وه.ئه‌وه‌یه په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی کۆمه‌ڵی ئێمه ئیتر چاوه‌ڕێی چ ڕیفۆرمێک بین؟!
"به‌ختیار عه‌لی" فیلسووف و کۆمه‌ڵناسی کورد له *وتارێکیدا که باسی په‌روه‌رده ئه‌کات ئه‌ڵێت:
-ئاشکرایه په‌روه‌رده‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌و خورافه‌ته به‌نده که قوتابخانه ده‌بێت ته‌واوکه‌ری ماڵه‌وه بێت.ئه‌م بۆچوونه کارێکی کردوه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی که ماڵ به‌رهه‌میده‌هێنێت، قوتابخانه‌ش هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و ئه‌خلاقیات به‌رهه‌م بهێنێته‌وه.
پێویست ناکات باسی ئه‌وه بکه‌ی که په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌و خێزانی کورد چه‌نده نازانستیه‌و چه‌نده جیاوازی هه‌ڵسووکه‌وت له نێوان کچ و کوڕدا به‌رچاوه.به تایبه‌ت که به زۆربه پێڕه‌وی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌کرێت.لانی که‌م به نیسبه‌ت ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه که کچ ئه‌بێ مافی که‌متر بێت له کوڕ، قوتابخانه به گشتیی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ته‌واوکه‌ری خورافاتی ناوخێزانه .بنه‌ماڵه پلان دائه‌نێت، سیسته‌می په‌روه‌رده شه‌رعیه‌تی پێ ئه‌دات و بۆیه خێزانیش زۆر به ئاسانی به کرده‌وه جێبه‌جێی ئه‌کات.ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ر نموونه‌یه‌که له ده‌یان نموونه‌ی هه‌ڵه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده:
ساڵانه له هه‌موو قوتابخانه‌کانی ئێران‌دا ڕێوڕه‌سمێک به ناوی جه‌ژنی ته‌کلیف ئه‌گرن بۆ مناڵه کچه‌کانی ته‌مه‌ن ۹ ساڵ.له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا چارشیو مه‌قنه‌عه خه‌ڵات ئه‌کرێته مناڵه‌کان و بۆ له‌وه به‌دوا به پرسیان ئه‌که‌ن له به جێ هێنانی ئه‌رکه ئایینیه‌کانیان.ئه‌مه له کاتێکدایه ئه‌م ئه‌رکه بۆ کوڕان له ته‌مه‌نی ۱۵ ساڵیدایه.
هه‌ر ماوه‌یه‌ل له‌مه‌وبه‌ر بوو که له مه‌ریوان پیاوێک بوه هۆی خۆسووتاندنی ژنه‌که‌ی خۆی(سارا.د).ویژدانی کۆمه‌ڵ کوا به‌خۆی زانی؟! با به‌راوردێکی ڕوانگه‌ی دواتری کۆمه‌ڵ بکه‌ین له نێوان ئه‌و پیاوه‌ی که بوه هۆی خۆکوشتنی ژنه‌که‌ی و ئه‌و ژنه‌ی که له‌و فیلمه سێکسه‌دا ده‌رکه‌وتوه.باوه‌ڕبکه‌ن ئه‌و کابرایه که‌مترین خه‌ساری که‌سایه‌تی لێ ئه‌که‌وێت.هه‌ر وه‌کوو جارا دێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگاو خه‌ریکی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌بێت.به‌ڵام ئه‌و ژنه چی؟! فه‌رمانداری شار له دانیشتنێکیدا له گه‌ڵ هه‌ندێ له که‌سایه‌تیه به‌رپرسه‌کانی شاردا وتبووی که ئه‌و ژنه ئه‌بێ له به‌ر چاوی هه‌مواندا له سێداره بدرێت له هه‌مان کاتدا هه‌موو دانیشتوان به چه‌پڵه لێدان هاو ده‌نگی خۆیان ده‌ربڕیبوو.دڵنیام که ئه‌و ژنه هیچ کات ناتوانێ بێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگای خۆی، به‌ڵام ئه‌و پیاوه مرۆڤ کوژه(که نموونه‌یان که‌م نیه له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا) ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵ جۆرێک له گه‌لی هه‌ڵسوکه‌وت ناکات که قه‌د په‌ژیوان بێته‌وه له‌و کاره‌ی خۆی.
سه‌رده‌می ڕه‌خنه - ژماره‌۵ -هه‌ندێک سه‌رنج ده‌رباره‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده - به‌ختیار عه‌لی *
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر