1386/1/20
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2/5 ی دوانیوه‌ڕۆ لای دادگای شاری مه‌ریوان هێزه‌کانی نیزامی کۆماری ئیسلامی که‌سێکیان کوشت .
ماشینێک که سێ که‌سی تێدا بوه به‌م ناوانه‌ی خواره‌وه:
1- وریا موحه‌مه‌دیان(کوڕی عوسمان گه‌رزه)
2- به‌ختیار ده‌ستووم (کوڕی ڕه‌حمان)
3- که‌ماله کاکه
له کاتژمێر 2/5دا له به‌ر دادگای مه‌ریوانه‌وه ئه‌چوون که ماشینێکی هێزه‌کانی نیزامی ڕژێم جاده‌که‌یان لێ ده‌بڕن و ده‌موبرد ڕه‌گبار ئه‌که‌ن به سه‌ریاندا له‌م ده‌رگیریه‌دا، وریا موحه‌مه‌دیان که ته‌مه‌نی 18 ساڵان بوه هه‌ر له‌وێدا گیانی خۆی له ده‌ست ده‌دات، به‌ختیار موحه‌مه‌دیان زۆر به خراپی بریندار ئه‌بێت و ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی "بووعه‌لی" مه‌ریواندایه و وه‌ک باسی ده‌که‌ن که‌مالیش توانیویه‌تی له و شوێنه ده‌رباز ببێت و ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی نه‌که‌وتوه به‌ڵام شایه‌د حاڵه‌کانی ئه‌وێ وا ئه‌ڵێن که که‌مالیش بریندار بوه.
شایانی باسه ئێستا هێزه‌کانی ڕژێم ده‌ورو به‌ری نه‌خۆشخانه‌که‌یان گرتوه و هات و چۆی خه‌ڵک کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر