1386/3/4
(به داخه‌وه وێنه‌کانی ئه‌م پۆسته فه‌وتاوه)
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۴ ی جۆزه‌ردان "ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا" له هه‌ڵوێستێکی نمادین دا به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ژمارێک له ژینگه دۆستانی مه‌ریوان پرۆگرامێکی کێفپێوانی ڕیکخست. ژماره‌ی به‌شدار بوان ئه‌گه‌یشته په‌نجا که‌س و کاتی ڕێکه‌وتنیان ۷ ی به‌یانی بوو.
ئه‌و تیمه له داوێنی کێفی "قووچه‌لووس"ه‌وه سه‌رکه‌وتن، یاڵه‌کانی "سه‌ربان" یان تێپه‌ڕ کرد‌و به سه‌ر لووتکه‌ی "قووچی سوڵتان" دا هه‌ڵگه‌ڕان. له‌و لووتکه‌وه که که زاڵه به سه‌ر سنووری باشماخ دا‌و به‌شێک له شارۆچکه‌ی پێنجوێن دیاره، گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و خوارو له ئاوایی "ساوا" وه هاتنه خوارێ و له‌وێدا کۆتای‌یان به پرۆگرامه‌که هێنا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا NGO یه‌که له مه‌ریوان بۆ پاراستنی ژینگه‌و ڕاهێنانی خه‌ڵک به که‌لتووری ژینگه پارێزی. ئه‌م ئه‌نجومه زیاتر له ۵ ساڵه کار ئه‌کات، هه‌رچه‌نده به‌رپرسه‌کانی ئه‌م NGO چه‌ندین جار داخوازی مجه‌وه‌زی یاسایی یان له فه‌رمانداری ئه‌و شاره کردوه به‌ڵام تا ئێسته مجه‌وه‌زی پێویستیان پێ نه‌دراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر