1386/5/8
راگه‌یاندراوی ژماره5/ عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و هیوا بوتیمار بێ سه‌ر وشۆێنن كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری كردن له عه‌دنان حه‌سه‌ن پور وهیوا بوتیمار
خه‌ڵكی ئازادیخواز و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ!
ئه‌وه پتر له دو هه‌فته‌یه حوكمی له سێداره‌دان بۆ رۆژنامه نوس عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و چالاكی مه‌ده‌نی هیوا بو تیمار له‌لایه‌ن داگای شۆرشی ئیسلامی شاری مه‌ریوانه‌وه، براوه‌ته‌وه و هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م حوكمه ناڕه‌وایه‌دا، هه‌مو ئازادیخوازان و ئینسان دۆستانی جیهان به گشتی و خه‌ڵكی مرۆڤدۆستی كوردستان به تایبه‌تی چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك رێكخراوه و ناوه‌ند، كه‌وتنه ئیدانه كردنی ئه‌م بریاره ناره‌وایه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ئازادی ئه‌م دوچالاكه كورده‌یان كرد و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته تا هه‌نوكه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتگیر و به‌ربڵاو به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی كه جێگای نیگه‌رانیی زیاتری هه‌مو مرۆڤدۆستان و لایه‌نگرانی ئازادی و به تایبه‌تی جیگای نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان و هیوایه، بێ سه‌ر وشوێن بوونی كوڕه‌كانیانه كه هه‌ر پێش دوو رۆژ به‌ر له ده‌رچوونی حوكمی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌وان و راگواستنیان له به‌ندیخانه‌ی گشتی مه‌ریوان تا ئه مڕۆكه هیچ هه‌واڵێكیان له شوێنی زیندانی وهه‌ر وه‌ها سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ناوبراوان نیه.
ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری له عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و هیوا بوتیمار وێڕای دوباره شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی له سێداره‌دان بۆ ئه‌م دو چالاكه كورده، سیاسه‌تی دورخستنه‌وه و شاردنه‌وه‌ی زیندانیانی كورد بۆ شۆینی نادیار و رێگا نه‌دان به پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ بینینی رۆڵه‌كانیان به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له هه‌مو به‌شه‌ر دۆستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره كان ده‌كه‌ین كه له ئاست سیاسه‌تی نوێی ده سه ڵاتدارانی ئێران ده‌رهه‌ق به به‌ند كراوان و چالاكانی فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نی، رۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ بێده‌نگ نه‌بن و به شێو ه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه به‌رهه‌ڵستی هه‌رچه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی ئاوه‌ها ده‌رهه‌ق به به‌ندكراوان ببنه‌وه.
كۆمیته‌ی هاوبه‌شی پشتگیری له عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و هیوا بوتیمار
• له‌یلی حه‌سه‌ن پوور وته بێژی كۆمیته‌ی هاوبه‌ش
• كانونی نوسه‌رانی كوردستانی ئێران
• رێكخراوی چاك
• ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی نوێ بۆ دیموكراسی
• رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
• كۆمیته پارێزگاری له به‌ندكراوانی سیاسی كوردستان
k_pshtiwani@yahoo.com
adnanhasanpoor@yahoo.com
kempainp@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر