1386/3/24
(به داخه‌وه وێنه‌کانی ئه‌م پۆسته فه‌وتاوه)
ڕۆژی چوارشه‌ممه ۲۳ ی جۆزه‌ردان ناوه‌ندی که‌لتووری- هونه‌ریی ڤه‌ژین به ئاماده بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و که‌سانی تری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر دۆستی مه‌ریوانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی به‌ڕێوه برد.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا حه‌مه‌ی که‌ر‌یمی وه‌کوو نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو، باسی مێژووی ڤه‌ژینی کرد‌و کاره‌کانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری ڕابردووی خسته به‌رده‌س ئاماده‌بوان. پاشان وتارێکی سه‌باره‌ت به که‌م کووڕیه‌کانی ڤه‌ژینی خوێنده‌وه که تیایدا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له سه‌ره‌کیترین کێشه‌کان بوون:
- نه‌بوونی کاره‌با
- نه‌بوونی ته‌له‌فوون
- خراپی شوێنی ساختمانی ڤه‌ژین
- لاواز بوونی کتێبخانه
پاشان هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ کرد، که له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ئه‌وانه‌ی خواره‌وه وه‌کوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ هه‌ڵبژێردران:
- هیوا نادری
- عه‌زیز ناسری
- کامیل سه‌فه‌ری
- مه‌زهه‌ر نووری
- عیرفان حسه‌ینی
هه‌روه‌ها "که‌ژان ئه‌سه‌دی" وه‌کوو چاو‌دێر هه‌ڵبژێردرا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر